← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

تەبیب ئامانە

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نە دەردم وێنەی دەردەدارانە
نە زامم وەکوو گەستەی مارانە
تەبیب ئامانە دەردم گرانە
ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە

دستم لێ مەدەن بە زام زەلیلم
چاوەڕێی مەڵهەم دەستی دەلیلم
حەکیم ئامانە دەردم گرانە
ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە

هەر چیم بەسەر هات دڵ هێنایە ڕێم
هێستا نازانێ من مایل بە کێم
هێستاش نازانێ من مایل بە کێم
تەبیب ئامانە دەردم گرانە
ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە

ئەگەر دەمزانی کاری دڵ وایە
ڕیشەم ئەپسێنا دەبا نەبوایە
حەکیم ئامانە دەردم گرانە
ماچی یاری خۆم بۆ من دەرمانە
Ne derdim wêney derdedarane
Ne zamim wekû gestey marane
Tebîb amane derdim girane
Maçî yarî xom bo min dermane

Distim lê meden be zam zelîlim
Çawerêy melhem destî delîlim
Hekîm amane derdim girane
Maçî yarî xom bo min dermane

Her çîm beser hat dil hênaye rêm
Hêsta nazanê min mayl be kêm
Hêstaş nazanê min mayl be kêm
Tebîb amane derdim girane
Maçî yarî xom bo min dermane

Eger demzanî karî dil waye
Rîşem epsêna deba nebwaye
Hekîm amane derdim girane
Maçî yarî xom bo min dermane