← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بە یادی جاران (بریندارم)

تارا مامەدۆڤا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

چەندی گەڕام لە شاران
نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ
کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
چۆن دەبێ نێوانمان وا بێ
بە یادی سەیرانەکەی نێوداران
بریندارم، بریندارم

دێتەوە بیرت گیانە
چاو چاوانەی سەربانێ
دەسلەملانەی بن دیواران گیانە
ماچ و موچی ئێوارەی سەر کانی
بە یادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم، بریندارم

ئێستاش مەیلم هەر ماوە
دڵ یەکە و نەگۆڕاوە
ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی جوانت
لە گوێما وەکوو خۆی ماوە گیانە
بەیادی ئەو هەموو جێیە جوانەت
بریندارم، بریندارم
Çendî geram le şaran
Nemdî kes wek to cwan bê
Kîjole neşmîlanekey caran
Çon debê nêwanman wa bê
Be yadî seyranekey nêwdaran
Birîndarim, birîndarim

Dêtewe bîrit gyane
Çaw çawaney serbanê
Deslemlaney bin dîwaran gyane
Maç û muçî êwarey ser kanî
Be yadî ew hemû cêye cwane
Birîndarim, birîndarim

Êstaş meylim her mawe
Dil yeke û negorawe
Êstaş dengidanewey çirpey cwanit
Le gwêma wekû xoy mawe gyane
Beyadî ew hemû cêye cwanet
Birîndarim, birîndarim