← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئایشیلێ جوانی

بێنام تاهیری
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئایشیلێ جوانی تۆی مەریوانی
پەرێشانی تۆم دەردم نازانی

شەرت بێ گوڵی کەس نەکەم بە بۆوە
تا گوڵم بۆ دێ لە خزمەت تۆوە
ئەگەر نەبوایە بە بۆنەی خاڵت
ئەمن چیم دەکرد لە دەوری ماڵت
ئایشیلێ جوانی تۆی مەریوانی
پەرێشانی تۆم دەردم نازانی

هەر تەمێ لەسەر کێوێ ساکنە
ئەوە تەم نییە هەناسەی منە
شەو و ڕۆژ پیشەم شین و گریانە
دەردی جودایی ناسۆر و ژانە
ئایشیلێ جوانی تۆی مەریوانی
پەرێشانی تۆم دەردم نازانی

ئایشیلێ جوانی تۆی مەریوانی
پەرێشانی تۆم دەردم نازانی
تایێ لە زوڵفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ پێی دەبەسمەوە
بۆچی جێت هێشتم توخوا وەرەوە
دونیای ڕوونی من بێ تۆ شەوە
ئایشیلێ جوانی تۆی مەریوانی
پەرێشانی تۆم دەردم نازانی
Ayşîlê cwanî toy merîwanî
Perêşanî tom derdim nazanî

Şerit bê gulî kes nekem be bowe
Ta gulim bo dê le xizmet towe
Eger nebwaye be boney xalit
Emin çîm dekird le dewrî malit
Ayşîlê cwanî toy merîwanî
Perêşanî tom derdim nazanî

Her temê leser kêwê sakne
Ewe tem nîye henasey mine
Şew û roj pîşem şîn û giryane
Derdî cudayî nasor û jane
Ayşîlê cwanî toy merîwanî
Perêşanî tom derdim nazanî

Ayşîlê cwanî toy merîwanî
Perêşanî tom derdim nazanî
Tayê le zulifit hat be desmewe
Bendî dil depsê pêy debesmewe
Boçî cêt hêştim tuxwa werewe
Dunyay rûnî min bê to şewe
Ayşîlê cwanî toy merîwanî
Perêşanî tom derdim nazanî