← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
چییە ئەی گوڵ
ناسر ڕەزازی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
چییە ئەی گوڵ کە ڕەنگت ئێستە سوورە چ وەختی شادی و عەیش و سروورە پەڕت بۆ ئاڵ و ڕەنگینە* بەهاران دوڕئەفشانن لە قەترەی ئاوی باران مەگەر حیسست نییە تاکوو بزانی لە خاکی کێ ڕواوی بۆیە جوانی ئەتۆ نایزانی* بۆ چی ئاڵ و سووری لە بەزما مایەیی کەیف و سرووری کە وا بوو ئێستە ئەی گوڵ تۆ بزانە کە سەوزیی تۆ* لە خاکی دڵبەرانە لەسەر خاکێ بنی ڕیشەت ڕوواوە بە جەرگی عاشقانا داخی ناوە
Çîye ey gul ke rengit êste sûre Çi wextî şadî û ’eyş û sirûre Perit bo al û rengîne* beharan Dur’efşanin le qetrey awî baran Meger hîsist nîye takû bizanî Le xakî kê rwawî boye cwanî Eto nayzanî* bo çî al û sûrî Le bezma mayeyî keyf û sirûrî Ke wa bû êste ey gul to bizane Ke sewzîy to* le xakî dilberane Leser xakê binî rîşet ruwawe Be cergî ’aşiqana daxî nawe