← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەوری لە کۆڵ ٢

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئێرە مزگەوتە ئەی هاوار خانەی خودایە
با بچینە مزگەوت نازەنین خانەی خودایە
شەرعی من و تۆ جوانێ گیان لە کن مەلایە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان پێم خۆشە لە ئامێزت بگرم

دەم قەند و لێو قەند جوانێ گیان گشت گیانت قەندە
کیژی قەندفرۆش ئەی هاوار قەند کیلۆی چەندە؟
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان پێم خۆشە لە ئامێزت بگرم

هەستە لە خەوێ نازەنین بەری بەیانە
دوو قۆڵی گۆشتین جوانێ گیان بۆ بازنە جوانە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ
وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان پێم خۆشە لە ئامێزت بگرم
Êre mizgewte ey hawar xaney xudaye
Ba biçîne mizgewt nazenîn xaney xudaye
Şer’î min û to cwanê gyan le kin melaye
Hewrî le kol bazne le qol sîng nerim û nol
Wexte le swêt bimirim
Ey berî beyanan pêm xoşe le baweşt bigirim
Ey hemû beyanan pêm xoşe le amêzit bigirim

Dem qend û lêw qend cwanê gyan gişt gyanit qende
Kîjî qendifroş ey hawar qend kîloy çende?
Hewrî le kol bazne le qol sîng nerim û nol
Wexte le swêt bimirim
Ey berî beyanan pêm xoşe le baweşt bigirim
Ey hemû beyanan pêm xoşe le amêzit bigirim

Heste le xewê nazenîn berî beyane
Dû qolî goştîn cwanê gyan bo bazne cwane
Hewrî le kol bazne le qol sîng nerim û nol
Wexte le swêt bimirim
Ey berî beyanan pêm xoşe le baweşt bigirim
Ey hemû beyanan pêm xoşe le amêzit bigirim