← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
مەقامی ناڵەی جودایی
لەیلا فەریقی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
نا مەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ؟ تۆ فریوی زێڕ و زێوی وان مەخۆ ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین هەر دەزانن گوڵچنین و بەیڕنین وا وەرە دەی وا وەرە نێزیک بە لێم بمدەیە مەی بمدەیە مەی تا دەڵێم گوێم دەیە ئەی دیدەمەستی قیت و قۆز تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆز نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟ بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە
Na meço, cwanê meço, wawe meço? To firîwî zêr û zêwî wan mexo Ew hewesbazane cêy mitmane nîn Her dezanin gulçinîn û beyrnîn Wa were dey wa were nêzîk be lêm Bimdeye mey bimdeye mey ta delêm Gwêm deye ey dîdemestî qît û qoz Ta binalênim wekû bilwêr besoz Nabê qet naley cudayî bê eser Ca çi ney bîka çi pyawî derbeder Nabînim xak û wilat û şarî xom Nabînim cêjwan û kewne lanî xom Çon nenalê ew dile engawteye? Berd le berdî bêtewe dengî heye