← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئامین گیان نازدار گیان
نەناسراو٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی بیستوومە بەهار تەوبە شکانە بە شکاندنی عەهد و پەیمانە ئامین گیان وەرە با بڕۆین بۆ ناو گوڵزارە دیتنی گوڵ خۆشە نازەنین لە وەخت بەهارە ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی فەسڵ پێکەوەبوون هەموو دڵدارە دەس لە مل کردن لە نێو گوڵزارە داخ ئەکەم چ بکەم لەم فەسڵە وا لە تۆ دوورم بێ کەیف و عەشرەت من دوور لە شادی و سروورم ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی بە خەیاڵ خۆش بووم دەمگوت بەهار دێ لە پاش چەندێکی یاری دڵدار دێ دەستی ئێک دەگرین لە باغان سەیری گوڵزار ئەکەین لە ژێر سێبەری دار بۆ یەک ڕازی دڵ ئەکەین ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی یادی نەکردم یادی بەخێر بێ دیسان چوو زاڵم مەیلی بێ سەیر بێ بە من چی یاران لەمەولا سەیر و سەفای گوڵ نامەوێ بەخودای خوێندنی قەناری و بولبول ئامین گیان نازدار گیان بۆچ لێم تۆراوی لەو قەولەی پێم داوی لێم وەرگەڕاوی
Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Bîstûme behar tewbe şikane Be şikandinî ’ehd û peymane Amîn gyan were ba biroyn bo naw gulzare Dîtnî gul xoşe nazenîn le wext behare Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Fesil pêkewebûn hemû dildare Des le mil kirdin le nêw gulzare Dax ekem çibkem lem fesle wa le to dûrim Bê keyf û ’eşret min dûr le şadî û sirûrim Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Be xeyal xoş bûm demgut behar dê Le paş çendêkî yarî dildar dê Destî êk degrîn le baxan seyrî gulzar ekeyn Le jêr sêberî dar bo yek razî dil ekeyn Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî Yadî nekirdim yadî bexêr bê Dîsan çû zalim meylî bê seyr bê Be min çî yaran lemewla seyr û sefay gul Namewê bexuday xwêndinî qenarî û bulbul Amîn gyan nazdar gyan boç lêm torawî Lew qewley pêm dawî lêm wergerawî