← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئای نیزام
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەرێ بەو سوێندە و بەو ئایەتە جوانە ئەو خاڵ و خەتە موڵکی سابڵاغی پێ بدەی هێستا نیوەی قیمەتە ئەی خودا بۆخۆی دەیزانێ بۆ ویم جەرگ لەت لەتە ئەرێ نیزام و خۆم نیزام جا نیزام نیم و سەربازم موبتەلای دوو چاوی بازم ماچێک بۆ تێشووی ڕێگایەم ڕێم دوورە و پێم دەبێ لازم ئەرێ بۆم بانگ کەنە شەماڵی گیانە جا دەمێک دێ و دەمێک نایە دەیدا لە زولفی یارێ گیانە گوارەی دێنە سەمایە کافری بێ دین و ئیمان گیانە ڕوحمت بە مندا نایە ئەرێ نیزام و خۆم نیزام جا نیزام نیم و عەسکەرم موبتەلای ڕەش ئەسمەرم ئای لەسەر باڵای بەرزی تۆیە من لە دنیا دەربەدەرم ئای لەسەر باڵای بەرزی تۆ وەی لە دونیا دەربەدەرم
Erê bew swênde û bew ayete cwane ew xal û xete Mulkî sablaxî pê bidey hêsta nîwey qîmete Ey xuda boxoy deyzanê bo wîm cerg let lete Erê nîzam û xom nîzam Ca nîzam nîm û serbazim Mubtelay dû çawî bazim Maçêk bo têşûy rêgayem Rêm dûre û pêm debê lazim Erê bom bang kene şemalî gyane ca demêk dê û demêk naye Deyda le zulfî yarê gyane gwarey dêne semaye Kafrî bê dîn û îman gyane ruhimit be minda naye Erê nîzam û xom nîzam Ca nîzam nîm û ’eskerim Mubtelay reş esmerim Ay leser balay berzî toye min le dinya derbederim Ay leser balay berzî to wey le dunya derbederim