← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هاوڕێیان

بەهجەت یەحیا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

من دەروازەی ماڵەکەمان ماچ ئەکەم کە گەڕامەوە
چونکە ساتێ ئەمدا لە زەنگ تۆ دەرگات لێ ئەکردمەوە
ڕێی غەریبانە ئەو ڕێیە ڕێی غەریبانە ئەو ڕێیە
ئەمێستا کە لە دووریی تۆ ئەو لانەیە بووەتە کابەم
ئای تامەزرۆم تۆ لەو دیوی دەرگا بی و لە دەرگا بەم
ڕێی غەریبانە ئەو ڕێیە ڕێی غەریبانە ئەو ڕێیە

تەنیا ڕێ ئەکەم ڕێ تەمتومانە
جەستەم لێرەیە ڕوحم لاتانە
لە ئێوەم ناکا ئەم دابڕانە
تەکیە و خانەقام هەر نیشتیمانە
هۆ هۆ هاوڕێیان ئەی هاوڕێیان
لە دووری ئێوە ئەستەمە ژیان

هاوڕێیان ئێوەش دووریتان داخە
تاسەی دیدارتان هاواری ناخە
چەن ڕۆژان بڕوا لە یادم ناچن
لە هەر کوێیە بن شایستەی ماچن
هۆ هۆ هاوڕێیان ئەی هاوڕێیان
لە دووری ئێوە ئەستەمە ژیان

پەشیمانم کە هاتمە دەر دەرگای بەهەشت بوو ئەو دەرگا
بۆ کێی باس کەم دەرد و کەسەر لێرە دەنگم بە کێ ئەگا
ڕێی غەریبانە ئەو ڕێیە ڕێی غەریبانە ئەو ڕێیە
چاوەڕوانی بەخشینتانم هەزار تۆبە وەکوو ئادەم
زەڕڕەیەک خاکی نیشتیمان بە قەسری قەیسەری نادەم
Min derwazey malekeman maç ekem ke geramewe
Çunke satê emda le zeng to dergat lê ekirdimewe
Rêy xerîbane ew rêye rêy xerîbane ew rêye
Emêsta ke le dûrîy to ew laneye buwete kabem
Ay tamezrom to lew dîwî derga bî û le derga bem
Rêy xerîbane ew rêye rêy xerîbane ew rêye

Tenya rê ekem rê temtumane
Cestem lêreye ruhim latane
Le êwem naka em dabrane
Tekye û xaneqam her nîştîmane
Ho ho hawrêyan ey hawrêyan
Le dûrî êwe esteme jyan

Hawrêyan êweş dûrîtan daxe
Tasey dîdartan hawarî naxe
Çen rojan birwa le yadim naçin
Le her kwêye bin şaystey maçin
Ho ho hawrêyan ey hawrêyan
Le dûrî êwe esteme jyan

Peşîmanim ke hatme der dergay beheşt bû ew derga
Bo kêy bas kem derd û keser lêre dengim be kê ega
Rêy xerîbane ew rêye rêy xerîbane ew rêye
Çawerwanî bexşîntanim hezar tobe wekû adem
Zerreyek xakî nîştîman be qesrî qeyserî nadem