← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بە دوای عەشقا

بەهجەت یەحیا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بە دوای عەشقا کە وا من وێڵی شارانم
وەک برینداری زەبری گەستەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشر نەکرێم
حەریفێکم لە خێڵی شێخی سەنعانم

کە حاڵی خۆم ناتوانێ باس کا زمانم
لە ناو فرمێسکی خۆما غەرقی تۆفانم
ئیتر تا کەی وەکوو مەجنوون شیفا نەدرێم
دەسا بۆ نایە کوا حەکیمی لوقمانم

بادەی عەشقی نۆشیوە هەست و ویژدانم
کە بەدمەستم لێم مەگرن، چییە تاوانم؟
ئیتر بۆچی لەگەڵ مەستان حیساب نەکرێم
کە من هاوجامی بادەی پیری موغانم

بە دوای عەشقا کە وا من وێڵی شارانم
وەک برینداری زەبری گەستەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشر نەکرێم
حەریفێکم لە خێڵی شێخی سەنعانم
Be dway ’eşqa ke wa min wêlî şaranim
Wek birîndarî zebrî gestey maranim
Îtir boçî legel yaran heşir nekirêm
Herîfêkim le xêlî şêxî sen’anim

Ke halî xom natwanê bas ka zimanim
Le naw firmêskî xoma xerqî tofanim
Îtir ta key wekû mecnûn şîfa nedrêm
Desa bo naye kwa hekîmî luqmanim

Badey ’eşqî noşîwe hest û wîjdanim
Ke bedmestim lêm megirin, çîye tawanim?
Îtir boçî legel mestan hîsab nekirêm
Ke min hawcamî badey pîrî muxanim

Be dway ’eşqa ke wa min wêlî şaranim
Wek birîndarî zebrî gestey maranim
Îtir boçî legel yaran heşir nekirêm
Herîfêkim le xêlî şêxî sen’anim