← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
یادم بکەن
ئیبراهیم قادری٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
لەو دەمەیدا پیاڵە دەدرێن لە پیاڵە لەو دەمەیدا لێوتان بەبادە ئاڵە لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا کۆڕی* ڕەشبەڵەک گەرمە لەو دەمەیدا دەکوشن کام پەنجە نەرمە لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا کە دەگرن باز و دەروان لەو دەمەیدا دەس دەگێڕن لە بەروان لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا دەس لە بەژنان وەردێنن لەو دەمەیدا بەرکۆژە دەترازێنن لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا کۆڕی* ڕەشبەڵەک گەرمە لەو دەمەیدا دەکوشن کام پەنجە نەرمە لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا دۆ دەکەونە خۆڕانان لەو دەمەیدا کە دەکوشن گوڵمە* ڕانان لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا تامەزرۆن لە جێژوانان لەو دەمەیدا بەخۆوە دەکوشن جوانان لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا گڕ دەگرن* مەیل و تاسە لەو دەمەیدا تێک هەڵدەنگون هەناسە لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا کە دەمژن شەکرە لێوان لەو دەمەیدا نەبێ لەمپەر و نێوان لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا پۆلی بێریان ڕادەبرن لەو دەمەیدا کیژ چاوتان لێ دادەگرن یادم بکەن، یادی منی دوورەوڵات* یادی منی ڕێبواری ڕێگای نەجات* یادی منی بێ بەش لە خۆشی و شادی یادی منی سەوداسەری ئازادی لەو دەمەیدا... لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ لەو دەمەیدا 'قادری'* دەڵێ قەتارێ
Lew demeyda pyale dedrên le pyale Lew demeyda lêwtan bebade ale Lew demeyda... Lew demeyda korî* reşbelek germe Lew demeyda dekuşin kam pence nerme Lew demeyda... Lew demeyda ke degirin baz û derwan Lew demeyda des degêrn le berwan Lew demeyda... Lew demeyda des le bejnan werdênin Lew demeyda berkoje detrazênin Lew demeyda... Lew demeyda korî* reşbelek germe Lew demeyda dekuşin kam pence nerme Lew demeyda... Lew demeyda do dekewne xoranan Lew demeyda ke dekuşin gulme* ranan Lew demeyda... Lew demeyda tamezron le cêjwanan Lew demeyda bexowe dekuşin cwanan Lew demeyda... Lew demeyda gir degirin* meyl û tase Lew demeyda têk heldengun henase Lew demeyda... Lew demeyda ke demjin şekire lêwan Lew demeyda nebê lemper û nêwan Lew demeyda... Lew demeyda polî bêryan radebirin Lew demeyda kîj çawtan lê dadegirin Yadim biken, yadî minî dûrewlat* Yadî minî rêbwarî rêgay necat* Yadî minî bê beş le xoşî û şadî Yadî minî sewdaserî azadî Lew demeyda... Lew demeyda gwê heldexen bo tarê Lew demeyda 'qadrî'* delê qetarê