← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
تەرسا
مریەم خانەساز٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
من فیدایی چاوەکانت هێندە گریانم مەکە تۆ بە جوانیی* زوڵفەکانت دڵپەرێشانم مەکە تیری موژگانت ئەوا داناوە نێو ئەبرۆ کەوان* بەو کەوەند و بەو کەوانە تیرەبارانم مەکە* گەر وەکوو تەرسا دەکەی تاڵانی عەقڵ و هۆشی من تالیبی زیننارە هەر وەک شەیخی سەنعانم مەکە دڵ لە دەوری ڕوویی شەمعت شەو وەکوو پەروانەیە ئەی چراخی عاشقان وا مەنعی* سووتانم مەکە گەر وەکوو تەرسا دەکەی تاڵانی عەقڵ و هۆشی من تالیبی زیننارە هەر وەک شەیخی سەنعانم مەکە
Min fîdayî çawekanit hênde giryanim meke To be cwanîy* zulfekanit dilperêşanim meke Tîrî mujganit ewa danawe nêw ebro kewan* Bew kewend û bew kewane tîrebaranim meke* Ger wekû tersa dekey talanî ’eqil û hoşî min Talîbî zînnare her wek şeyxî sen’anim meke Dil le dewrî rûyî şemi’it şew wekû perwaneye Ey çiraxî ’aşiqan wa men’î* sûtanim meke Ger wekû tersa dekey talanî ’eqil û hoşî min Talîbî zînnare her wek şeyxî sen’anim meke