← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مەقامی حەسرەت

خوداداد عەلی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە
وەک خەمی زوڵفت عەزیزم، چوو بەڕوودا کەوتەوە
مەنعی سووتانم ئەکەن من بە شەوقی ڕوومەتی چۆن نەسووتم
چۆن نەسووتێم من بە ئاگر، ئەو بە باری نەوتەوە!
ڕۆژی ئەوەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم
عاشقی تۆ نەوعی مەجنوون وا بە کێو و هەردەوە
مەرحەمەت کە زوو بڕۆ قاسد بڕۆ بڵێ دەردی دڵم
نازی پاپۆشت دەکێشم من بە تۆز و گەردەوە
من کە پشتوانی باڵا و بۆسەچینی کوڵمەتم
چی دەکەم ئاخر لە سەیری باغ و بەی بەم دەردەوە
Dil le hesret xemzekey dû nêrgisî pir xewtewe
Wek xemî zulifit ’ezîzim, çû berûda kewtewe
Men’î sûtanim eken min be şewqî rûmetî çon nesûtim
Çon nesûtêm min be agir, ew be barî newtewe!
Rojî ewel bû ke zanîm min ebê dêwane bim
’aşiqî to new’î mecnûn wa be kêw û herdewe
Merhemet ke zû biro qasd biro bilê derdî dilim
Nazî papoşt dekêşim min be toz û gerdewe
Min ke piştiwanî bala û boseçînî kulmetim
Çî dekem axir le seyrî bax û bey bem derdewe