← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ڕۆژگار

چۆپی فەتاح
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ڕۆژگارێ بوو
کار و کەسی من شارێ بوو
نە خەم نە ناسازیم هەبوو
نە بۆ دڵم ئازارێ بوو
چاوت دەریا، دەمت کانی
دڵ ئاوێنەی کامەرانی

ڕۆح و گیانم داناوە لە پێناوی تۆ
بەڵکوو تاوێک سەر دانێمە سەر شانی تۆ
خەمی دڵم، هیوای عومرم، چۆن دەهێڵی بێ تۆ بمرم
ئازیزەکەم دەڵێن ئەمڕۆ کۆچی تۆیە
بۆیە لای من دڵدارەکەم هەر ڕۆڕۆیە
Rojgarê bû
Kar û kesî min şarê bû
Ne xem ne nasazîm hebû
Ne bo dilim azarê bû
Çawit derya, demit kanî
Dil awêney kameranî

Roh û gyanim danawe le pênawî to
Belkû tawêk ser danême ser şanî to
Xemî dilim, hîway ’umirim, çon dehêlî bê to bimirim
Azîzekem delên emro koçî toye
Boye lay min dildarekem her roroye