← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

دڵەکەی وەرگرتم

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەی دڵ هەڵدڕێی بە نووکی خەنجەر
بۆچی لە دونیا لێم بووی بێخەبەر
ئەی هاوار لێم بووی بێخەبەر
بۆچی لە دونیا کردمت دەربەدەر
ماڵوێران کردمت دەربەدەر
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئەی هەڵبدڕێی بە نووکی دەبان
بۆچی لە دونیا کردمت سەرگەردان
ئەی هاوار کردمت سەرگەردان
بۆچی لە دونیا کردمت پەشیمان
ئەی هاوار کردمت پەشیمان
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئەی دڵم زەلیل بی زەلیلت کردم
موحتاج بە دەرکی نامەردت کردم
ئەی هاوار نامەردت کردم
موحتاج بە دەرگای نامەردت کردم
هەر پیر بی نامەردت کردم
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام

ئەی دڵ هەمیشە لە گریە و زار بی
ئەی دڵ هەمیشە ڕەنج بەخەسار بی
هەر وا ڕەنگزەرد و تۆ لێوبەبار بی
ئەی هاوار تۆ لێو بەبار بی
گەر دڵی منیشی دایمە بیمار بی
دە بڕۆ دەی ئەی با بیمار بی
دڵەکەی وەرگرتم وازی لێ هێنام
نەمزانی چی بوو جەرگی دەرهێنام
ئەی هاوار جەرگی دەرهێنام
Ey dil heldirêy be nûkî xencer
Boçî le dunya lêm bûy bêxeber
Ey hawar lêm bûy bêxeber
Boçî le dunya kirdimit derbeder
Malwêran kirdimit derbeder
Dilekey wergirtim wazî lê hênam
Nemzanî çî bû cergî derhênam
Ey hawar cergî derhênam

Ey helbidrêy be nûkî deban
Boçî le dunya kirdimit sergerdan
Ey hawar kirdimit sergerdan
Boçî le dunya kirdimit peşîman
Ey hawar kirdimit peşîman
Dilekey wergirtim wazî lê hênam
Nemzanî çî bû cergî derhênam
Ey hawar cergî derhênam

Ey dilim zelîl bî zelîlit kirdim
Muhtac be derkî namerdit kirdim
Ey hawar namerdit kirdim
Muhtac be dergay namerdit kirdim
Her pîr bî namerdit kirdim
Dilekey wergirtim wazî lê hênam
Nemzanî çî bû cergî derhênam
Ey hawar cergî derhênam

Ey dil hemîşe le girye û zar bî
Ey dil hemîşe renc bexesar bî
Her wa rengizerd û to lêwbebar bî
Ey hawar to lêw bebar bî
Ger dilî minîşî dayme bîmar bî
De biro dey ey ba bîmar bî
Dilekey wergirtim wazî lê hênam
Nemzanî çî bû cergî derhênam
Ey hawar cergî derhênam