← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
مەستی بادەی غەزەلم
ئازاد قەرەداغی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
مەستی بادەی غەزەلم سەرکەش و مەستانە دەڕۆم ژیلەمۆی باغی شەمم شەو وەکوو پەروانە دەڕۆم دەچمە ناخی گڕی پڕتینی ئەوینی دڵەکەم هەر وەکوو پەروانە لەسەر وەعدە و پەیمانە دەڕۆم مەلی دەریام و لەسەر پێلی خەفەت دێم و دەچم نیمە باکێ لە خەتەر بەو دڵە پڕ ژانە دەڕۆم مەنزڵم شوێنێکە ڕێگەی پڕی خۆف و خەتەرە بۆسەیە و کەوتوومە ناوی گورج و جانانە دەڕۆم دەچمە ناخی گڕی پڕتینی ئەوینی دڵەکەم هەر وەکوو پەروانە لەسەر وەعدە و پەیمانە دەڕۆم مەستی بادەی غەزەلم سەرکەش و مەستانە دەڕۆم ژیلەمۆی باغی شەمم شەو وەکوو پەروانە دەڕۆم من بەرەو ژوانی گوڵم دام لە شەقەی باڵی ئەوین تەشنەیی ئاوی ژیانم دەس و پەیمانە دەڕۆم تەیری بەختی من بەرەو ئاسۆ خووشی بە بێ وەستان مەست و دێوانەم بەرەو مەنزڵ و مەیخانە دەڕۆم مەستی بادەی غەزەلم سەرکەش و مەستانە دەڕۆم ژیلەمۆی باغی شەمم شەو وەکوو پەروانە دەڕۆم هۆنراوە: شاهۆ موکریانی
Mestî badey xezelim serkeş û mestane derom Jîlemoy baxî şemim şew wekû perwane derom Deçme naxî girî pirtînî ewînî dilekem Her wekû perwane leser we’de û peymane derom Melî deryam û leser pêlî xefet dêm û deçim Nîme bakê le xeter bew dile pir jane derom Menzilim şwênêke rêgey pirî xof û xetere Boseye û kewtûme nawî gurc û canane derom Deçme naxî girî pirtînî ewînî dilekem Her wekû perwane leser we’de û peymane derom Mestî badey xezelim serkeş û mestane derom Jîlemoy baxî şemim şew wekû perwane derom Min berew jwanî gulim dam le şeqey balî ewîn Teşneyî awî jyanim des û peymane derom Teyrî bextî min berew aso xûşî be bê westan Mest û dêwanem berew menzil û meyxane derom Mestî badey xezelim serkeş û mestane derom Jîlemoy baxî şemim şew wekû perwane derom Honrawe: şaho mukiryanî