← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
هەر دەژیم
ئازاد قەرەداغی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
هەر دەژیم و سەربڵندم تاکو ڕۆژی مردنم من بە پێوە گیان ئەدەم قەت ناکەوم بۆ دوژمنم من لەسەر بستووی ژیانا کۆنەدارم نانەوم من قەڵای ئەرکم بە تۆپی ڕووس و عوسمان ناکەوم گەر تەواوی تاروپۆی ژینم لەبەریەک هەڵبڕی جەرگی خۆم و لاوەکانم هەر وەکوو گورگ هەڵدڕی گەر بە خوێنی جەرگی خۆم سووری بکەم من دیمەنم ملکەچت نابم دەبێ بمری بە مەرگت پێکەنم گەر منداڵ و دایک و بابم تۆ بخەیتە ناو کڵت شەرتە ئاخێکیش نەکێشم داخ بنێمە سەر دڵت من دەگەڵ تۆ دوژمنی کورد هەر سەری جەنگم هەیە تاکو سەرکەوتن بەشەڕ دێم قەسد و ئاهەنگم هەیە هۆنراوە: ڕەسووڵ کەریمی (سووتاو)
Her dejîm û serbilindim taku rojî mirdinim Min be pêwe gyan edem qet nakewm bo dujminim Min leser bistûy jyana konedarim nanewm Min qelay erkim be topî rûs û ’usman nakewm Ger tewawî tarupoy jînim leberyek helbirî Cergî xom û lawekanim her wekû gurg heldirî Ger be xwênî cergî xom sûrî bikem min dîmenim Milkeçit nabim debê bimrî be mergit pêkenim Ger mindal û dayk û babim to bixeyte naw kilit Şerte axêkîş nekêşim dax binême ser dilit Min degel to dujminî kurd her serî cengim heye Taku serkewtin beşer dêm qesd û ahengim heye Honrawe: resûl kerîmî (sûtaw)