← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئاغە و ئاغە
ناسر ڕەزازی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
چاومەستە دەهەستە بێرە لام غونچە گوڵم ماچم دەیە بمدوێنە مەشکێنە دڵم لەم دەفری مەیەت کاسەیەکم بۆ تێکە تا نەبوە بە دەفر و کاسە و گۆزە گڵم ئەم جارە پەڵاسی شەرم و دین پارە دەکەن ئەم دەردی هەژاریەم بە مەی چارە دەکەم سێ بەردە دەنێمە مشتی بیری پیرم کیژی ڕەزی ڕووسوری ترێ مارە دەکەم گۆرانی: بەرانبەرم دامەنیشە جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە ئەو دەردەی لە تۆوە لە منیشە هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە سینگت پیاڵە و پەرداغە بۆم تێکە لەو قوناغە مانگ لە ئاسمان یەک و سێیە لەسەر سینەی ئەلف و بێیە نەم خویندووە و دەرسم پێیە هەی ئاغە و ئاغە و ئاغە سینگت پیاڵە و پەرداغە بۆم تێکە لەو قونیاغە مەقام: مەیگێڕ وەرەوە بەرماڵ و جبەی دەفرووشم ڕیشم لە گێرەو دادنم و وەشەی دەفرووشم تەزبێحی دەستم داری فێڵ بازانە هەرکەس دەیەوێ بە چوڕێ مەی دەفرووشم گۆرانی: بەرانبەرم ڕاوستاوە وێنەی مانگ خەرمانەی داوە جەرگ و دڵم بۆی سووتاوە هەی ئاغە و ئاغە سینگت پیاڵە و پەرداعە بۆم تێکە لەو قونیاغە دانیشتووە لەسەر کوورسی نوقتە بە نوقتە دەینووسی کێ حاکم بوو کێ دەیپرسی هەی ئاغە و ئاغە بۆم تێکە جەرگم داغە سینگی پیاڵە و پەرداغە بۆم تێکە لەو قونیاغە
Çawmeste deheste bêre lam xunçe gulim Maçim deye bimdwêne meşkêne dilim Lem defrî meyet kaseyekim bo têke Ta nebwe be defr û kase û goze gilim Em care pelasî şerm û dîn pare deken Em derdî hejaryem be mey çare dekem Sê berde denême miştî bîrî pîrim Kîjî rezî rûsurî tirê mare dekem Goranî: Beranberim damenîşe Cergit derhênam le rîşe Ew derdey le towe le minîşe Hey axe û axe û axe Sîngit piyale û perdaxe Bom têke lew qunaxe Mang le asman yek û sêye Leser sîney elf û bêye Nem xuyinduwe û dersim pêye Hey axe û axe û axe Sîngit piyale û perdaxe Bom têke lew qunyaxe Meqam: Meygêr werewe bermal û cibey defrûşim Rîşim le gêrew dadnim û weşey defrûşim Tezbêhî destim darî fêl bazane Herkes deyewê be çurê mey defrûşim Goranî: Beranberim rawistawe Wêney mang xermaney dawe Cerg û dilim boy sûtawe Hey axe û axe Sîngit piyale û perdaxe Bom têke lew qunyaxe Danîştuwe leser kûrsî Nuqte be nuqte deynûsî Kê hakim bû kê deypirsî Hey axe û axe Bom têke cergim daxe Sîngî piyale û perdaxe Bom têke lew qunyaxe