← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

وەرەوە

زەکەریا عەبدوڵڵا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

وەکوو دەریا شەپۆل دەدەم
بە گریانم هەراسانم
بە چواردەورم گێژەن ئەخۆم
چی بەسەر هات دەزگیرانم، دەزگیرانم؟
وەکوو پەری لە کەناری خۆرئاوا بوو
بەبێ بزەی ماڵئاوایی لە دەستم دەرچووە بێشوو
ئەو ڕۆژانەی بەیەکوە پەڕەی گوڵمان هەڵئەوەراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یەک ماچی بەهاریمان ئەچاند
وەرەوە وەرەوە دەردی دڵ چارە کەین
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەی کەین
با ئیتر نەسووتێین هەردووکمان تاکوو هەین
وەرەوە لە غەریبی وەرەوە

بگەڕێوە تاکوو دەستی باخچە و بەهار لێرە بگرین
بگەڕێوە لە غەریبی با چی دی بۆ یەکتر نەگرین
ئێستا ئێرە وشکە بۆ من وەکوو وەرزی گەڵاوەرین
ئێستا پێکی پەشیمانی ئەنۆشم لە داخی ئەوین
ئەو ڕۆژانەی بەیەکوە پەڕەی گوڵمان هەڵئەوەراند
ئەو ساتانەی لە لێوی یەک ماچی بەهاریمان ئەچاند
وەرەوە وەرەوە دەردی دڵ چارە کەین
دەردی دڵ گرانە و با ئیتر چارەی کەین
وەرەوە وەرەوە دەردی دڵ چارە کەین
وەرەوە لە غەریبی وەرەوە

ئاواز: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو
Wekû derya şepol dedem
Be giryanim herasanim
Be çwardewrim gêjen exom
Çî beser hat dezgîranim, dezgîranim?
Wekû perî le kenarî xor’awa bû
Bebê bizey mal’awayî le destim derçuwe pêşû
Ew rojaney beyekwe perey gulman hel’ewerand
Ew sataney le lêwî yek maçî beharîman eçand
Werewe werewe derdî dil çare keyn
Derdî dil girane û ba îtir çarey keyn
Ba îtir nesûtêyn herdûkman takû heyn
Werewe le xerîbî werewe

Bigerêwe takû destî baxçe û behar lêre bigrîn
Bigerêwe le xerîbî ba çî dî bo yektir negrîn
Êsta êre wişke bo min wekû werzî gelawerîn
Êsta pêkî peşîmanî enoşim le daxî ewîn
Ew rojaney beyekwe perey gulman hel’ewerand
Ew sataney le lêwî yek maçî beharîman eçand
Werewe werewe derdî dil çare keyn
Derdî dil girane û ba îtir çarey keyn
Werewe werewe derdî dil çare keyn
Werewe le xerîbî werewe

Awaz: Zekerya
Honrawe: Şalaw