← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

کۆچی سوور

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

من پەروانەم لە دوای خاڵت
سووتام بە عیشقی جەماڵت
ئەی بێ وەفا تا کەی جەفا
بە دانە دانەی ئەسرینم
ئەڕژێ لە هیجری دوو پیاڵەی چاوی کاڵت

ڕەببی چاو جوان نەڕۆی لێرە
شێتی تۆم دنیا دەیزانێ
بە خودای گوڵم نێوی دڵم
کە مەجنوون وێڵی شاخانە
وەکوو من شێتی لەیلای نیە
گوڵە جوانێ

من عاشقم وێڵ و شەیدا
بۆ سوورە گوڵ لەو باغەیدا
ئەی سایە لار، ئەی گوێ بە گوار،
دەمرم لە بەر کۆچی دوورت
خوێنی منە کۆچی سوورت، کۆچی سوورت

کۆچی یارم، کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
ڕەببی قاسید کوڕت بمرێ
یاخودا ئەو کۆچە سەرنەگرێ
چونکە یارم لە من دوورە، لە من دوورە
Min perwanem le dway xalit
Sûtam be îşqî cemalit
Ey bê wefa ta key cefa
Be dane daney esrînim
Erjê le hîcrî dû pyaley çawî kalit

Rebî çaw ciwan neroy lêre
Şêtî tom dinya deyzanê
Be xuday gulim nêwî dilim
Ke Mecnûn wêlî şaxane
Wekû min şêtî Leylay niye
Gule ciwanê

Min aşqim wêl û şeyda
Bo sûre gul lew baxeyda
Ey saye lar, ey gwê be gwar,
Demrim le ber koçî dûrit
Xwênî mine koçî sûrit, koçî sûrit

Koçî yarim, koçî sûre
Behare xêl berew jûre
Rebî qasîd kurit bimrê
Yaxuda ew koçe sernegrê
Çunke yarim le min dûre, le min dûre