← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

کورتێ هات ڕابرد

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

باعیسی گەرمی گیانە بازاڕت من بووم
جەلای ئاوێنەی گیانە ڕوخسارت من بووم
کورتێ هات ڕابرد، کوێر بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

من سکەم گیانە بە ناو مەحبووبێ لێدا
ڕەواجم پێ دا، گیانە بە شار و دێدا
کورتێ هات ڕابرد، کوێر بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

بە بای هەناسەی گیانە ساردت دەسپێرم، ساردت دەسپێرم
ئاگری دڵمت گیانە لە دەور دەگێڕم، لە دەور دەگێڕم
کورتێ هات ڕابرد، کوێر بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی

بۆ کەسێک باشە گیانە هەوای سەیری باخ
بۆ وەسڵی یارێ گیانە نەیبێ دەرد و داخ
کورتێ هات ڕابرد، کوێر بم نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەر شانی
Baîsî germî giyane bazarit min bûm
Celay awêney giyane ruxsart min bûm
Kurtê hat rabird, kwêr bim nemzanî
Xemî ewîşim kewte ser şanî

Min sikem giyane be naw mehbûbê lêda
Rewacim pêda, giyane be şar û dêda
Kurtê hat rabird, kwêr bim nemzanî
Xemî ewîşim kewte ser şanî

Be bay henasey giyane sardit despêrim, sardit despêrim
Agrî dilmit giyane le dewr degêrim, le dewr degêrim
Kurtê hat rabird, kwêr bim nemzanî
Xemî ewîşim kewte ser şanî

Bo kesêk başe giyane heway seyrî bax
Bo weslî yarê giyane neybê derd û dax
Kurtê hat rabird, kwêr bim nemzanî
Xemî ewîşim kewte ser şanî