← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بەسەردا
شۆڕش مەحموودی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دەبەر ئەو بەژنەت دەمرم چنارە یان لەولاوە کوڵمەت سێوی لاسوورە زوڵفت گیابەند و خاوە هەی هەی لەو مەستە چاوە خەدەنگی لە دڵم داوە دەسم لە ملی کە مردم هێز و تینم نەماوە لە خودای دەکەم تەڵەبێ هەرگیز نەبی بە چاوە بەسەردا گیان بەسەردا ئەی بەسەر دەشتی لاجانێ هەر لە یاری خۆم جوانە شەدە و هەوری لەملانێ*؟؟؟ کەوی نیسێ و نیزارە کەروێشکی پێشی سوارە قورینگی لە دەم گۆلاوە بێریی سەر کانی و ئاوە وەختێ بمرم لە تاوان ناسکێ نازداری باوان لێرەڕات لەسەر گێڕم تا سەهەند و سۆڵاوان تازە مەیلت بەر نادەم شەرتە بە شەرتی پیاوان بەسەردا گیان بەسەردا ئەی بەسەر دەشتی لاجانێ هەر لە یاری خۆم جوانە شەدە و هەوری لەملانێ *؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن. زۆر سپاس
Deber ew bejnet demirim çinare yan lewlawe Kulmet sêwî lasûre zulifit gyabend û xawe Hey hey lew meste çawe xedengî le dilim dawe Desim le milî ke mirdim hêz û tînim nemawe Le xuday dekem telebê hergîz nebî be çawe Beserda gyan beserda ey beser deştî lacanê Her le yarî xom cwane şede û hewrî lemlanê*??? Kewî nîsê û nîzare kerwêşkî pêşî sware Qurîngî le dem golawe bêrîy ser kanî û awe Wextê bimirim le tawan naskê nazdarî bawan Lêrerat leser gêrim ta sehend û solawan Taze meylit ber nadem şerte be şertî pyawan Beserda gyan beserda ey beser deştî lacanê Her le yarî xom cwane şede û hewrî lemlanê *???= ew wişeyeman bo sax nebuwetewe, tikaye eger deyzanin le rêgey beşî 'raportî hele' bomanî binûsin. Zor sipas