← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بێ تۆ بیمار و بێحاڵم
حەسەن زیرەک٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ساقی بۆم تێکە شەرابی حەو ساڵە تووران بۆم تێکە شەرابی حەو ساڵە بیخۆم بە سڵامەتیە ئەو تەنیا خاڵە ئەرێ بڕۆ مەشکێنە دڵ چاوجوان بۆت دەناڵم شێت و شەیدا و عەبداڵم نەخۆشم من تووران شووشەی دڵەکەم شکاوە بێ تۆ بیمار و عەبداڵم ئەوشۆ بێ تۆ عەبداڵ و بێ حاڵم ئەوشۆ غەمزەی چاوی بازت کوشتوومی ئەوشۆ لەرەی مەمکۆڵانت کوشتوومی ئەوڕۆ بڕۆ مەشکێنە دڵ تووران بۆت دەناڵم شێت و شەیدای چاوکاڵم سەرمەستم خات تووران شووشەی دڵەکەم شکاوە بێ تۆ بیمار و عەبداڵم ئەوشۆ بێ تۆ عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ ... شەست و شەش تووران بۆم تێکە کچێ وۆدکای شەست و شەش بیخۆم بە سڵامەتییە گیان دوو چاوی ڕەش ئەرێ بڕۆ دڵم شکا چاوجوان بۆت دەناڵم هەر خۆم شێت و عەبداڵم سەرمەستم خات تووران شووشەی دڵەکەم شکاوە بێ تۆ بیمار و عەبداڵم ئەوشۆ بێ تۆ عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ ساقی بۆم تێکە کچێ وەدکەی بیست و چوار ساقی بۆم تێکە کچێ وەدکەی چل و چوار بیخۆم بە سڵامەتیە دوو چاوی بەخومار ئەرێ بڕۆ مەشکێنە دڵ تووڕان بۆت دەناڵم هەر خۆم شێت و عەبداڵم سەرمەستم خات تووران شووشەی دڵەکەم شکاوە بێ تۆ عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ
Saqî bom têke şerabî hew sale Tûran bom têke şerabî hew sale Bîxom be silametye ew tenya xale Erê biro meşkêne dil çawciwan bot denalim Şêt û şeyda û ’ebdalim Nexoşim min tûran şûşey dilekem şikawe Bê to bîmar û ’ebdalim ewşo Bê to ’ebdal û bê halim ewşo Xemzey çawî bazit kuştûmî ewşo Lerey memkolanit kuştûmî ewro Biro meşkêne dil tûran bot denalim Şêt û şeyday çawkalim Sermestim xat tûran şûşey dilekem şikawe Bê to bîmar û ’ebdalim ewşo Bê to ’ebdal û bê malim ewşo ... şest û şeş Tûran bom têke kiçê wodkay şest û şeş Bîxom be silametîye gyan dû çawî reş Erê biro dilim şika çawciwan bot denalim Her xom şêt û ’ebdalim Sermestim xat tûran şûşey dilekem şikawe Bê to bîmar û ’ebdalim ewşo Bê to ’ebdal û bê malim ewşo Saqî bom têke kiçê wedkey bîst û çwar Saqî bom têke kiçê wedkey çil û çwar Bîxom be silametye dû çawî bexumar Erê biro meşkêne dil tûran bot denalim Her xom şêt û ’ebdalim Sermestim xat tûran şûşey dilekem şikawe Bê to ’ebdal û bê malim ewşo