← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

گوڵی بەهار

میکائیل مەهابادی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هێندە بەرگی ئاڵ مەپۆشە
نەک لە چاوما بتوێیتەوە
ئەڵێی گوڵی نەوبەهاری
بە بای شەماڵ ئەشنێیتەوە
لە دوورەوە کە ئەتبینم
تەزووی ئارام بە دڵما دێ
خۆشەویستیت هەتاوێکە
لە ئاوابوون جوانتر ئەبێ

کە ڕەنگ ئەڵێی هەموو دونیا
لە ڕوخساری تۆیا دیار بێ
کە ڕەنگ ئەڵێی هەموو سروشت
لە ڕوخساری تۆیا دیار بێ
بڕوا مەکە زەردەخەنە
لە ناو دڵما لێی دیار بێ
زولفت بە بای شەپۆل ئەدا
وەکوو دەریای بێ بەندەرە
تاجی جوانی هەمووی گوڵێ
شێوەی نازی تۆی لەسەرە
Hênde bergî al mepoşe
Nek le çawma bitwêytewe
Elêy gulî newbeharî
Be bay şemal eşnêytewe
Le dûrewe ke etbînim
Tezûy aram be dilma dê
Xoşewîstît hetawêke
Le awabûn cwantir ebê

Ke reng elêy hemû dunya
Le ruxsarî toya dyar bê
Ke reng elêy hemû siruşt
Le ruxsarî toya dyar bê
Birwa meke zerdexene
Le naw dilma lêy dyar bê
Zulifit be bay şepol eda
Wekû deryay bê bendere
Tacî cwanî hemûy gulê
Şêwey nazî toy lesere