← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

گوڵاڵە

حوسێن عەلی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

گوڵاڵە گیان گیان لە دەشت و چیا چیا*؟؟؟
ئەکەونە شنە شنە بەیەکە و جیا جیا
ئەدەن بەیەکدا گوڵی ڕەنگاوڕەنگ
ئاهەنگ بگێڕە هیچ مەبە دڵتەنگ
گوڵاڵە گیان گیان لە دەشت و چیا چیا
ئەکەونە شنە شنە بەیەکە و جیا جیا

لەلات نامێنێ فکر و هۆشیاری
چەپکێ لەم گوڵە بۆت بێ بە دیاری
گوڵاڵە گیان گیان لە دەشت و چیا چیا
ئەکەونە شنە شنە بەیەکە و جیا جیا

نەرگس، ڕەیحانە، شەوبۆیە، سومبول
نازەنینەکەی ڕوومەت پەڕەی گوڵ
گوڵاڵە گیان گیان لە دەشت و چیا چیا
ئەکەونە شنە شنە بەیەکە و جیا جیا

بەس بە تیلەی چاو تیر بدە لە دڵ
لە حەسرەت تۆدا وا ئەگرێم بە کوڵ
گوڵاڵە گیان گیان لە دەشت و چیا چیا
ئەکەونە شنە شنە بەیەکە و جیا جیا

*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس
Gulale gyan gyan le deşt û çya çya*???
Ekewne şine şine beyeke û cya cya
Eden beyekda gulî rengawreng
Aheng bigêre hîç mebe dilteng
Gulale gyan gyan le deşt û çya çya
Ekewne şine şine beyeke û cya cya

Lelat namênê fikir û hoşyarî
Çepkê lem gule bot bê be dyarî
Gulale gyan gyan le deşt û çya çya
Ekewne şine şine beyeke û cya cya

Nergis, reyhane, şewboye, sumbul
Nazenînekey rûmet perey gul
Gulale gyan gyan le deşt û çya çya
Ekewne şine şine beyeke û cya cya

Bes be tîley çaw tîr bide le dil
Le hesret toda wa egrêm be kul
Gulale gyan gyan le deşt û çya çya
Ekewne şine şine beyeke û cya cya

*???= ew xişteyeman bo sax nebuwetewe, tikaye eger deyzanin le rêgey beşî 'raportî hele' bomanî binûsin.
Zor sipas