← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

نەورۆز هاتەوە

عەباس کەمەندی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نەورۆزە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە
با ڕاپەڕێ هەسارەی شەو لە خەو
با دەرکەوێ تریفەی مانگەشەو
نەورۆزە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە

نەورۆزە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە
شەونم لە لێو شەقایق دێتە خوار
دەتکێت بە سەر گۆنای گوڵناری یار
نەورۆزە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە

نەورۆزە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە
بوڵبوڵ لە شەوق گوڵان هاوار ئەکا
زەردی خەزان لە گیان بێزار ئەکا
نەورۆزە ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە
Newroze salî tazeye newroze hatewe
Cejnêkî konî kurde be xoşî û behatewe
Ba raperê hesarey şew le xew
Ba derkewê tirîfey mangeşew
Newroze salî tazeye newroze hatewe
Cejnêkî konî kurde be xoşî û behatewe

Newroze salî tazeye newroze hatewe
Cejnêkî konî kurde be xoşî û behatewe
Şewnim le lêw şeqayq dête xwar
Detkêt be ser gonay gulnarî yar
Newroze salî tazeye newroze hatewe
Cejnêkî konî kurde be xoşî û behatewe

Newroze salî tazeye newroze hatewe
Cejnêkî konî kurde be xoşî û behatewe
Bulbul le şewq gulan hawar eka
Zerdî xezan le gyan bêzar eka
Newroze salî tazeye newroze hatewe
Cejnêkî konî kurde be xoşî û behatewe