← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بادە

حەسەن دەرزی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

تینوویە دەمێکە چەمەنی باغی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێرە سەرینم
دەستی غەمەکەم بگرە لە مەیخانە بەدەر کە
ڕێگەی مەدە ئێرە وەرە لەم مەستە حەزەر کە

نا نا لێگەڕێ باکوو بمێنێتەوە گیانە
ئەم کۆترە وێلانە دڵی گرتووە لانە
بۆ مەی نییە ساقی کە پەنا دێنمە ئێرە
هەر کەس بە شەڕابی غەمی جانانەیێ تێرە

من هەمدەمی بادەم کە خەمی سینە بە با دەم
دەستم گرە گیانە وەرە بسپێرە بە بادەم
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە، وەرە سا بادە بگێڕە

هۆنراوە: مامۆستا شەریف
Tînûye demêke çemenî baxî ewînim
Em baxe bidêre were mey bêre serînim
Destî xemekem bigre le meyxane beder ke
Rêgey mede êre were lem meste hezer ke

Na na lêgerê bakû bimênêtewe gyane
Em kotre wêlane dilî girtuwe lane
Bo mey nîye saqî ke pena dênme êre
Her kes be şerabî xemî cananeyê têre

Min hemdemî badem ke xemî sîne be ba dem
Destim gire gyane were bispêre be badem
Saqî guzera şew be fîdatim were dêre
Dil tenge, direnge, were sa bade bigêre

Honrawe: mamosta şerîf