← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
سەبووری
ئەیووب عەلی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
سەبووری کەی بە گریە و پێکی بادەیە هاوار لای کام فرمێسک و هاوار کام هۆنراوەیە یاران کام هۆنراوەیە تازە تا دەمرم هاوار سەبووریم نایە یاران چەند چاوەڕوان بم ئەزانم مەرزیە نایە هاوار مەرزیە نایە مەرزیە ڕۆحشیرینەکەی خۆشەویستەکەی گەل و میللەت بەم کۆچەی تۆ بەم هەواڵە جەرگم و دڵم بووە لەت لەت ئەم ڕۆژە تاڵەم هاوار خۆزگە نەدیایە هاوار خۆزگە و سەت خۆزگە لەجێی تۆ من بوومایە هاوار ئاخ من بوومایە ئێستاش وەک جاران ئەی هاوار ناوت بانگ ئەکەم گیانە چاو ئەگێڕم و نازانم بۆ بەدیت ناکەم هاوار بۆ بەدیت ناکەم مەرزیە ڕۆحشیرینەکەی خۆشەویستەکەی گەل و میللەت بەم کۆچەی تۆ بەم هەواڵە جەرگم و دڵم بووە لەت لەت
Sebûrî key be girye û pêkî badeye hawar Lay kam firmêsk û hawar kam honraweye Yaran kam honraweye Taze ta demirim hawar sebûrîm naye yaran Çend çawerwan bim ezanim merzye naye hawar Merzye naye Merzye rohşîrînekey xoşewîstekey gel û mîllet Bem koçey to bem hewale cergim û dilim buwe let let Em roje talem hawar xozge nedyaye hawar Xozge û set xozge lecêy to min bûmaye hawar ax min bûmaye Êstaş wek caran ey hawar nawit bang ekem gyane Çaw egêrim û nazanim bo bedît nakem hawar bo bedît nakem Merzye rohşîrînekey xoşewîstekey gel û mîllet Bem koçey to bem hewale cergim û dilim buwe let let