← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دەشتی پیرانان
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دەشتی پیرانان گیانە گەلێک شین دەچێ هەر کەس بیبینێ گیانە لە دڵی دەرناچێ لە قەندیلی ڕا گیانە زوڵاڵ دێتە خوار سوێسنە و وەنەوشە گیانە دەڕوێن لە ڕووبار قاسپەقاسپی کەو گیانە لە ئاسۆی کێوی لێی خۆشە ڕاوی گیانە بەرانی کێوی بەهاران خۆشە گیانە بن کێوی میران لەوێ شاد دەبن گیانە دۆست و دەزگیران کانی نازاوا گیانە باسکی پیرەناز کیژ و کوڕ دەکەن ئەی وەی لێی ڕاز و نیاز گۆڕکێ دیلانان گیانە بۆ دیلان خۆشە پیاوی مەست دەکا گیانە بۆنی وەنەوشە ئاوی نێراسێ گیانە ساردە و زوڵاڵە لە دەورەی شین بوون گیانە سوێسنە و هەڵاڵە
Deştî pîranan gyane gelêk şîn deçê Her kes bîbînê gyane le dilî dernaçê Le qendîlî ra gyane zulal dête xwar Swêsne û wenewşe gyane derwên le rûbar Qaspeqaspî kew gyane le asoy kêwî Lêy xoşe rawî gyane beranî kêwî Beharan xoşe gyane bin kêwî mîran Lewê şad debin gyane dost û dezgîran Kanî nazawa gyane baskî pîrenaz Kîj û kur deken ey wey lêy raz û nyaz Gorkê dîlanan gyane bo dîlan xoşe Pyawî mest deka gyane bonî wenewşe Awî nêrasê gyane sarde û zulale Le dewrey şîn bûn gyane swêsne û helale