← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بە کۆترێکی سپیم وت

حوسێن ڕەشید
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بە کۆترێکی سپیم وت
تۆش بەرەو کوێ ئەفڕی
وتی لەم ئاسمانە فراوانە
شوێنێ بۆ من نەماوە

وتم گەر هەموو کۆترێ
لە کاتی مەینەتیدا
ئاسمانی جوان بەجێ بێڵن
ئەبێ لە ئاسمان کێ بفڕێ

وتم خۆ تۆش ڕاس ناکەی
کۆتران هەموو وەک تۆن
شوێنی خۆیان لە مەینەتیدا
هەرگیز بەجێ ناهێڵن
بە کۆترێکی سپیم وت
تۆش بەرەو کوێ ئەفڕی
وتی لەم ئاسمانە فراوانە
شوێنێ بۆ من نەماوە
Be kotrêkî sipîm wit
Toş berew kwê efrî
Witî lem asmane firawane
Şwênê bo min nemawe

Witim ger hemû kotrê
Le katî meynetîda
Asmanî cwan becê bêln
Ebê le asman kê bifrê

Witim xo toş ras nakey
Kotran hemû wek ton
Şwênî xoyan le meynetîda
Hergîz becê nahêln
Be kotrêkî sipîm wit
Toş berew kwê efrî
Witî lem asmane firawane
Şwênê bo min nemawe