← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
لوقمان سەلیم٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
یارەکەم ئەی جوانەکەم ڕوحمێ بە دڵە دێوانەکەم ڕووخا دیوەخانەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم یار [جێم] نییە تیا بسرەوم خاکم وەسەر بێ لانە خۆم ئاخ موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم ئاخ هاوار ئاخ هاوار کەسێ بابم نەمێنم ماڵە بابم بێوەفا سەبرم نەما تا کەی جەفا سینگت باغی باسەفا لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم تاڵە بێ تۆ ژینی من توخودا وەرە سەر دینی من مەڵهەمی کە برینی من لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم دەردی عیشقم کارییە فرمێسک لە چاوم جارییە من بەشم غەمبارییە لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
Yarekem ey cwanekem Ruhmê be dile dêwanekem Rûxa dîwexanekem Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Yar [cêm] nîye tya bisrewm xakim weser bê lane xom Ax musteheqî tîr û taney aşna û bêgane xom Ax hawar Ax hawar kesê babim nemênim Male babim bêwefa Sebirim nema ta key cefa Sîngit baxî basefa Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Tale bê to jînî min Tuxuda were ser dînî min Melhemî ke birînî min Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Derdî ’îşqim karîye Firmêsk le çawim carîye Min beşim xembarîye Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim