← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە
ئیبراهیم خەیات٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکوو پار هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە تا ئێستا ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵغانی گوللە سینگی کچان بێ لە هەڵمەتا ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Çend sal gulî hîway ême pê pest bû takû par Her xwênî lawekan bû gulî alî newbehar Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Ew renge sûre bû ke le asoy bilindî kurd Mijdey beyanî bo gelî dûr û nizîk ebird Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Newroz bû agirêkî wehay xiste cergewe Lawan be ’eşq eçûn be berew pîrî mergewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Wa roj helat le bendenî berzî wilatewe Xwênî şehîde rengî şefeq şewq edatewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Ta êsta rûy nedawe le tarîxî mîlleta Qelxanî gulle sîngî kiçan bê le helmeta Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Pêy nawê bo şehîdî weten şîwen û girîn Namirin ewane wa le dilî mîlleta ejîn Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe