← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

چۆن ئاوەدان نابێتەوە

جەلال سەعید
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

چۆن ئاوەدان نابێتەوە تۆ چوویتەوە بۆ لادێ
بەو شنەی کوێستان دووبارە پرچی شۆڕت بە لا دێ
بەو شنەی کوێستان دووبارە بسکی شۆڕت بە لا دێ

شەقەی بازنەت تێکەڵ دەبێ دیسان بە هاژەی مەشکە
هەر لەسەر کانییەی بەری ماڵان دانیشە چاوت ڕەش کە

ترسی کێتە ئەوە کوردستان ئازادە و تۆیش سەربەستی
خۆت بێری و ئەمنیش شوانم دەژین بۆ خۆشەویستی

خێڵەساتی ماڵە بابان هەڵدەدەن لە کوێستانێ
وەک خۆی دەمێنێ کۆڵمەکەت تا دێینەوە زستانێ

تۆ دەسگیران و کوردستان دایکی گەورەی دڵسۆزە
لە ژێر ئاڵای سەربەستی دڵداریمان پیرۆزە
لە ژێر ئاڵای سەربەستی دڵداریمان پیرۆزە
Çon awedan nabêtewe to çûytewe bo ladê
Bew şiney kwêstan dûbare pirçî şorit be la dê
Bew şiney kwêstan dûbare biskî şorit be la dê

Şeqey baznet têkel debê dîsan be hajey meşke
Her leser kanîyey berî malan danîşe çawit reş ke

Tirsî kête ewe kurdistan azade û toyş serbestî
Xot bêrî û emnîş şwanim dejîn bo xoşewîstî

Xêlesatî male baban heldeden le kwêstanê
Wek xoy demênê kolmeket ta dêynewe zistanê

To desgîran û kurdistan daykî gewrey dilsoze
Le jêr alay serbestî dildarîman pîroze
Le jêr alay serbestî dildarîman pîroze