← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دەسگیرانەکەم
ڕەسووڵ بێزار گەردی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دەسگیرانەکەم هاوڕێی ژیانم مامزی دەستەمۆی باغ و بێستانم چاوەڕێی گرەو و شەرت و پەیمانم ئاوڕێ لە تۆوە بە زۆر ئەزانم دەسگیرانەکەم سەبر و ئارامێ لەبەر خەم و هەر ئێش و زامێ تەنیا هەر ئەتۆێ تازەنەمامێ بووکی ڕازاوەی بدە وەڵامێ دەسگیرانەکەم دەم بە پێکەنین لەگەڵ نازداران ئەچییە گوڵچنین شێخانی و ڕۆیین لەگەڵ هەڵفەڕین گوڵاڵە و نێرگز دایمە دەلەرزین*؟؟؟ دەسگیرانەکەم مەبەست هەناوم هێلانەی دڵی توند و بەتاوم لە ڕێگەی کانی کەوتییە بەر چاوم گەشا گوڵشەنی سیس و ژاکاوم دەسگیرانەکەم ئەی بووکی نیان*؟؟؟ بڵێ بە دڵت گرەو بە دڵخواز باغی سوورگوڵان ئەکەینە ڕێباز هاوینهەوارمان لەوێ ئەبێت شاد/شاز*؟؟؟ *؟؟؟= لەو وشانە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن سپاس
Desgîranekem hawrêy jyanim Mamzî destemoy bax û bêstanim Çawerêy girew û şerit û peymanim Awrê le towe be zor ezanim Desgîranekem sebir û aramê Leber xem û her êş û zamê Tenya her ئەتۆێ tazenemamê Bûkî razawey bide welamê Desgîranekem dem be pêkenîn Legel nazdaran eçîye gulçinîn Şêxanî û royîn legel helferîn Gulale û nêrgiz dayme delerzîn*??? Desgîranekem mebest henawim Hêlaney dilî tund û betawim Le rêgey kanî kewtîye ber çawim Geşa gulşenî sîs û jakawim Desgîranekem ey bûkî nyan*??? Bilê be dilit girew be dilxiwaz Baxî sûrgulan ekeyne rêbaz Hawînhewarman lewê ebêt şad/şaz*??? *???= lew wişane dilnya nîn, tikaye eger deyzanin le beşî "raportî hele" bomanî binûsin Sipas