← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

خەڵەتاندت ئەم دڵەم

زەکەریا عەبدوڵڵا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

خەڵەتاندت ئەم دڵەم بە نیگای ئەو چاوانەت
بە بژانگی نەخشینت منت کردووە دێوانەت
کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد ئەویش زوو بوو شەرمەزار
نیگای چاوانی تۆیە تیشکی ئەوی زوو بەزاند

کە تۆ لای ئێوارەوە لە ماڵێ دێیتە دەر
بۆیە ئەویش بە پەلەوە ئاوا خۆی دەکا حەشار
گەر بەیانی تۆ زووتر هەوار لە خەو هەڵبستی
بزانە من چیم ئەوێ جێگای رۆژگار تۆ ئەگری
خەڵەتاندت ئەم دڵەم بە نیگای ئەو چاوانەت
بە بژانگی نەخشینت منت کردووە دێوانەت
کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد ئەویش زوو بوو شەرمەزار
نیگای چاوانی تۆیە تیشکی ئەوی زوو بەزاند

ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی 1999
ئاواز و هۆنراوە: ئارام
دابەشکردن: زەکەریا
Xeletandit em dilem be nîgay ew çawanet
Be bijangî nexşînit minit kirduwe dêwanet
Ke to seyrî rojit kird ewîş zû bû şermezar
Nîgay çawanî toye tîşkî ewî zû bezand

Ke to lay êwarewe le malê dêyte der
Boye ewîş be pelewe awa xoy deka heşar
Ger beyanî to zûtir hewar le xew helbistî
Bizane min çîm ewê cêgay rojgar to egrî
Xeletandit em dilem be nîgay ew çawanet
Be bijangî nexşînit minit kirduwe dêwanet
Ke to seyrî rojit kird ewîş zû bû şermezar
Nîgay çawanî toye tîşkî ewî zû bezand

Elbumî bigerêwe salî 1999
Awaz û honrawe: aram
Dabeşkirdin: zekerya