← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەرێ ڕۆڵە
ئەحمەد شەماڵ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەرێ ڕۆڵە ئەوەی عاقڵ بێ ساحب کەماڵە ئەوەی عاقڵ بێ ساحب کەماڵە هەر خوا باقییە و باقی وەتاڵە ئەرێ ڕۆڵە توخواکەی خاڵکوتێک هاتووە ئێژن خەڕاتە هەرچی خاڵ ئەکوتێ ئێژی سەعاتە وتم ئەی خاڵکوت دەسی من و دامانی تۆ بێ خاڵێک بە هێواش سەر گۆنەی لەیلم تۆ نەکەی زامار ئەگەر سەر گۆنەی لەیلم تۆ بکەی زامار پارە پارەت دەکەم بە تیخی هاتەر گیانە گیانە... لە خۆم ئاخ گیانە با من کز کز بنیشم توخوا لە سای دیواران ڕۆڵە زنجیر لە گەردن چون گوناهکاران زنجیر لە گەردن باوەڕی سەختم خەتای کەس ناگرم یا تۆ کڵۆڵی یا من بەیبەختم ئەرێ ڕۆڵە ملم لە زنجیر پام لە فەقار بێت کەڵوەزەی پشتم با شەقار شەقار بێت ئەرێ ڕۆڵە من ملم لای زەنجیر پام لە فەقار بێت کەڵوەزەی پشتم توخوا با شەقار شەقار بێت ئەرێ ڕۆڵە ڕێگای نزیکم لە بەسراوە خوار بێت هەر دە پەنجەکەم پڕ لە بزمار بێت خواردنی باشم بە زەهری مار بێت بەڵام بەو شەرتەی بینایی دیەم چاوم لە باڵای یار بێت گیانە گیانە لە خۆم ئای ئای لە دەردم ئاخ ئەرێ گیانە خاڵکوتێک هاتووە و پێی ئێژن جافە ئەرێ رۆڵە خاڵکوتێک هاتووە و پێی ئێژن جافە هەرچی خاڵ ئەکوتێ وەک میم و کافە وتم ئەی خاڵکوت دەسی من و دامانی تۆ بێ خاڵێ بە هێواش سەر گۆنەی لەیلم تۆ نەکەی زامار ئەگەر سەر گۆنەی لەیلم تۆ بکەی زامار پارە پارەت دەکەم بە تیخی هاتەر ئای لە خۆم ئای ئای ئای لە دەردم ئاخ ئەرێ گیانە گیانە گیانە گیان من ڕووناکیم نەما لە عەرز و ئاسمان خۆم بە دەسی خۆم خۆم بەڵام سازان ئەرێ گیانە ڕووناکیم نەما لە عەرز و ئاسمان خۆم بە دەستی خۆم خۆم بەڵام سازان یاخوا بەڵای وا ڕوو نەکا لە کەس ڕوو بکاتە سەر چێو ئەیکا وە قەقنەس ئاخ یاخوا بەڵای وا ڕوو نەکا لە کەس ڕوو بکاتە سەر چێو ئەیکا وە قەقنەس کورە ڕۆڵە وەفای دنیا - بوو کە وایە چ ماڵ چ سەروەت چ گەنجی دنیا هەمووی بە بایە ئەرێ ڕۆڵە سەروەت بۆ پیاوی عاقڵ کێوی تەڵایە بۆ پیاوی بێ عەقڵ کۆڵێ بەڵایە ئەرێ ڕۆڵە بەعزێک بێ عەقڵ تیکەی نانی بێ لە خۆی ئەگۆڕێ ئەی قوڕی بەسەر خاکی بە دامان بۆ کوێی ئەبا ئەبێ بیباتە گۆڕێ ئەرێ ڕۆڵە خۆزگەم بەو کەسانەی کە هەسی ئەیخوا و ئەینۆشێ و ئەیبەخشێ نەکوو بیبا وەکوو مەیتەمەیتخانە سەری داپۆشێت ئەرێ ڕۆڵە خۆزگەم بەو کەسانەی هەسی و ئەخوا و ئەینۆشێ و ئەیبەخشێت نەکوو بیبا وەکوو مەیتەمەیتخانە سەری داپۆشێت ئەرێ گیانە خۆزگەم بەو کەسانەی کە هەسی و ئەیخوا و ئەینۆشێ و ئەیبەخشێ با لە دنیا و لە قیامەت بیخەنە پێشێ ئای ئای لە دەردم ئای ئای ئای ئاخ
Erê role ewey ’aqil bê sahb kemale Ewey ’aqil bê sahb kemale Her xwa baqîye û baqî wetale Erê role tuxwakey xalkutêk hatuwe êjin xerate Herçî xal ekutê êjî se’ate Witim ey xalkut desî min û damanî to bê xalêk be hêwaş Ser goney leylim to nekey zamar Eger ser goney leylim to bikey zamar Pare paret dekem be tîxî hater Gyane gyane... le xom ax Gyane ba min kiz kiz binîşim tuxwa le say dîwaran Role zincîr le gerdin çun gunahkaran Zincîr le gerdin bawerî sextim Xetay kes nagirim ya to kilolî ya min beybextim Erê role milim le zincîr pam le feqar bêt Kelwezey piştim ba şeqar şeqar bêt Erê role min milim lay zencîr pam le feqar bêt Kelwezey piştim tuxwa ba şeqar şeqar bêt Erê role rêgay nizîkim le besrawe xwar bêt Her de pencekem pir le bizmar bêt Xwardinî başim be zehrî mar bêt Belam bew şertey bînayî dyem çawim le balay yar bêt Gyane gyane le xom ay ay le derdim ax Erê gyane xalkutêk hatuwe û pêy êjin cafe Erê role xalkutêk hatuwe û pêy êjin cafe Herçî xal ekutê wek mîm û kafe Witim ey xalkut desî min û damanî to bê xalê be hêwaş Ser goney leylim to nekey zamar Eger ser goney leylim to bikey zamar Pare paret dekem be tîxî hater Ay le xom ay ay ay le derdim ax Erê gyane gyane gyane gyan Min rûnakîm nema le ’erz û asman Xom be desî xom xom belam sazan Erê gyane rûnakîm nema le ’erz û asman Xom be destî xom xom belam sazan Yaxwa belay wa rû neka le kes Rû bikate ser çêw eyka we qeqnes Ax yaxwa belay wa rû neka le kes Rû bikate ser çêw eyka we qeqnes Kure role wefay dinya - bû ke waye Çi mal çi serwet çi gencî dinya hemûy be baye Erê role serwet bo pyawî ’aqil kêwî telaye Bo pyawî bê ’eqil kolê belaye Erê role be’zêk bê ’eqil tîkey nanî bê le xoy egorê Ey qurî beser xakî be daman bo kwêy eba ebê bîbate gorê Erê role xozgem bew kesaney ke hesî eyxiwa û eynoşê û eybexşê Nekû bîba wekû meytemeytixane serî dapoşêt Erê role xozgem bew kesaney hesî û exwa û eynoşê û eybexşêt Nekû bîba wekû meytemeytixane serî dapoşêt Erê gyane xozgem bew kesaney ke hesî û eyxiwa û eynoşê û eybexşê Ba le dinya û le qyamet bîxene pêşê Ay ay le derdim ay ay ay ax