← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم
خەندە کەرکووکی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
هەی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم لە دووری باڵات زۆر پەرێشانم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە وەرن یارانی من ئەمشەو تاک و تەنها و گیرۆدەم دەستە دەستە بێنە فریام نابینێ ڕوونی دییەم وەرن یادێ بسازێنین چەشنی یادی مەرگی شەم چەشنی گریە و ناڵەناڵی زینێ بۆ زیندانی مەم ئەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم هەی بەختت سووتێ چۆنت سووتانم ئەو کۆچەی کردت نازت شێوانم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردەکەم تۆ خاتوزین هاوار خۆم کاکە مەم من دێوانەم هاوار تۆش خاتووشەم یارم شەمعە و خوایە خۆم پەروانە ئاسکی سرکی هاوار هەردەی گەرمیانە هەر کۆچ کۆچت بوو کۆچ نەبڕایەوە کۆچ بوو بە ئاگر نەکوژایەوە ئەرێ های گەرد و گەرد و گەردەوە گفتی داوە و هاوار یار بێتەوە ئەمشەو لە لام هاوار ڕۆژ کاتەوە
Hey kizey cerganim malî wêranim Kizey cerganim malî wêranim Le dûrî balat zor perêşanim Erê ay gerd û gerd û gerdane Yarim şem’e û xwaye xom perwane Askî sirkî hawar herdey germyane Werin yaranî min emşew tak û tenha û gîrodem Deste deste bêne firyam nabînê rûnî dîyem Werin yadê bisazênîn çeşnî yadî mergî şem Çeşnî girye û nalenalî zînê bo zîndanî mem Ey bextit sûtê çonit sûtanim Hey bextit sûtê çonit sûtanim Ew koçey kirdit nazit şêwanim Erê ay gerd û gerd û gerdekem To xatuzîn hawar xom kake mem Min dêwanem hawar toş xatûşem Yarim şem’e û xwaye xom perwane Askî sirkî hawar herdey germyane Her koç koçit bû koç nebrayewe Koç bû be agir nekujayewe Erê hay gerd û gerd û gerdewe Giftî dawe û hawar yar bêtewe Emşew le lam hawar roj katewe