← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

کوڵەنجە ڕێ ڕێ

ڕێناس وریا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هۆ کوڵەنجە ڕێ ڕێ هەستە بەیانە
تا بە یەک دەگەین ئەی هاوار ئاخر زەمانە

خۆزگە لەم دونیا ئەی هاوار تۆیان ئەدا پێم
چش با لەو دونیا ئەی هاوار دۆزەخ بووایە جێم

هیچکەس وەکوو من ئەی هاوار نەکەوێ کۆستێ
نەڕوانێ لە شوێن ئەی هاوار کۆچەکەی دۆستی

ماڵ لە مەریوان ئەی هاوار دڵ لە دەروێشان
مردن خۆشترە ئەی هاوار لە ئاخهەڵکێشان
هۆ کوڵەنجە ڕێ ڕێ هەستە بەیانە
تا بە یەک دەگەین ئەی هاوار ئاخر زەمانە
Ho kulence rê rê heste beyane
Ta be yek degeyn ey hawar axir zemane

Xozge lem dunya ey hawar toyan eda pêm
Çiş ba lew dunya ey hawar dozex buwaye cêm

Hîçkes wekû min ey hawar nekewê kostê
Nerwanê le şwên ey hawar koçekey dostî

Mal le merîwan ey hawar dil le derwêşan
Mirdin xoştire ey hawar le axhelkêşan
Ho kulence rê rê heste beyane
Ta be yek degeyn ey hawar axir zemane