← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

لە قەندیلی سەربەرزەوە

ئاوات بۆکانی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

لە قەندیلی سەربەرزەوە وڵامت بۆ دەنێرمەوە
شەهیدبوونم شانازییە هاوڕێ ڕەنگە نەتبینمەوە

هێزی پێشمەرگە نابەزن هەموو شۆڕشگێڕن ئەمڕۆ
شەهیدبوونمان شانازییە دایکان بۆمان مەکەن ڕۆڕۆ
لە قەندیلی سەربەرزەوە وڵامت بۆ دەنێرمەوە
شەهیدبوونم شانازییە یارێ ڕەنگە نەتبینمەوە
شەهیدبوونم شانازییە گوڵم ڕەنگە نەتبینمەوە

زۆر لەمێژە ژانی گەلم دەسووتێنێ جەرگ و دڵم
بە گیان بە ڕۆح دەیپارێزم خاک و ئاو و مەتەرێزم
لە قەندیلی سەربەرزەوە وڵامت بۆ دەنێرمەوە
شەهیدبوونم شانازییە کاکە ڕەنگە نەتبینمەوە
شەهیدبوونم شانازییە باوکە ڕەنگە نەتبینمەوە
Le qendîlî serberzewe wilamit bo denêrmewe
Şehîdbûnim şanazîye hawrê renge netbînmewe

Hêzî pêşmerge nabezin hemû şorişgêrn emro
Şehîdbûnman şanazîye daykan boman meken roro
Le qendîlî serberzewe wilamit bo denêrmewe
Şehîdbûnim şanazîye yarê renge netbînmewe
Şehîdbûnim şanazîye gulim renge netbînmewe

Zor lemêje janî gelim desûtênê cergû dilim
Be gyan be roh deyparêzim xakû awû meterêzim
Le qendîlî serberzewe wilamit bo denêrmewe
Şehîdbûnim şanazîye kake renge netbînmewe
Şehîdbûnim şanazîye bawke renge netbînmewe