← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەی مانگ
عەلی مەردان٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەی مانگ من و تۆ هەردوو هاودەردین هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین تۆ وێڵ و ڕەنگزەرد بە ئاسمانەوە منیش دەربەدەر بە شارانەوە دەخیلتم ئەی مانگ قیبلەی دڵداران دەرمانی دەردی دڵەی بیماران شەوێکە و ئەمشەو بگەرە فریام بێ یار و هاودەم عاجز و تەنهام دڵزار و بێزار و پەست و غەمگینم دڵزار و بێزار و خەیلێ غەمگینم گیرۆدەی داوی لەیلی شیرینم دڵبەندی عەشقی ئەو بەڵەک چاوەم شێت و شەیدای ئەگریجە خاوم لەوساوە ئەوم کەوتۆتە خەیاڵ گریانە پیشەم بوومە کۆی زوخاڵ ئەی مانگ تۆ شوعلەی عەشقی پیرۆزی تۆ نەشئەبەخشی دڵەی بسۆزی قەسەمت ئەدەم بە عەشق و جوانی بەنەسیمەکەی بەری بەیانی بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە
Ey mang min û to herdû hawderdîn Herdû giriftar yek ahî serdîn To wêl û rengizerd be asmanewe Minîş derbeder be şaranewe Dexîltim ey mang qîbley dildaran Dermanî derdî diley bîmaran Şewêke û emşew bigere firyam Bê yar û hawdem ’aciz û tenham Dilzar û bêzar û pest û xemgînim Dilzar û bêzar û xeylê xemgînim Gîrodey dawî leylî şîrînim Dilbendî ’eşqî ew belek çawem Şêt û şeyday egrîce xawim Lewsawe ewm kewtote xeyal Giryane pîşem bûme koy zuxal Ey mang to şu’ley ’eşqî pîrozî To neş’ebexşî diley bisozî Qesemit edem be ’eşq û cwanî Benesîmekey berî beyanî Beserhatî xot bo min beyan ke Derdî giranim nextê asan ke