← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

کاڵە بەی کاڵێ

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

هەروا دەڕوا دەڵێی پۆڕە کاڵە بەی کاڵێ
توخوا ئازیز دڵ مەگۆڕە کاڵە بەی کاڵێ

لە دوێنەوە لە پێرەوە کاڵە بەی کاڵێ
گریام بە چاوی کوێرەوە کاڵە بەی کاڵێ
تۆراوم ئاشتم کەرەوە کاڵە بەی کاڵێ
غەریبم جێم بکەرەوە کاڵە بەی کاڵێ

قەسەم بەوەی یاری جوانە کاڵە بەی کاڵێ
لە نێو جەحێلان سۆڵتانە کاڵە بەی کاڵێ
کە دەمرێ ساحەب ئیمانە کاڵە بەی کاڵێ

چاوت ئەستێرەی دەریازی کاڵە بەی کاڵێ
هەڵیان دێنی چەن بە نازی کاڵە بەی کاڵێ
بە کوشتنم ئاواتخوازی کاڵە بەی کاڵێ
Herwa derwa delêy pore kale bey kalê
Tuxwa azîz dil megore kale bey kalê

Le dwênewe le pêrewe kale bey kalê
Giryam be çawî kwêrewe kale bey kalê
Torawim aştim kerewe kale bey kalê
Xerîbim cêm bikerewe kale bey kalê

Qesem bewey yarî cwane kale bey kalê
Le nêw cehêlan soltane kale bey kalê
Ke demrê saheb îmane kale bey kalê

Çawit estêrey deryazî kale bey kalê
Helyan dênî çen be nazî kale bey kalê
Be kuştinim awatxiwazî kale bey kalê