← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دیسانەوە باوکم
شێرکۆ بێکەس٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
مردن ئێجگار بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن من بە باوکما ئەزانم شەس ساڵ لە لای مردنە و دوێنێ کە هاتەوە ماڵێ گۆڕانی وا نەگۆڕابوو کە ئێمە نەیناسینەوە ڕاستە مردن دەم و چاوی هەندێ شێعری تا ڕادەیەک پیر کردبوو ڕاستە مردن هەندێ چرچ و لۆچی تازەی خستبووە نێو قسەیەوە کەمێک ڕەنگی هیواکانی زەرد کردبوو! بەڵام هەرگیز نەوەریبوون لەبیر ساڵ نەچووبوونەوە باوکم دوێنێ وەختێ گەڕایەوە ماڵێ قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی منداڵ و باڵندە هەموویان چوون بە پیریەوە ئاخر ئەگەر وەکوو ئەڵێن مردن ئەوەندە دڕندە و خەتەر بوایە ئەوی ئەخوارد و نەئەما و لەبیری شێعریش ئەچۆوە بەڵام ئایا ئەم مردنە بۆ هەموو کەسێ هەر وایە؟ یان بە تەنها بۆ ئەوانەی کە هەرگیز لێی نەترساون و وەکوو باوکم سەریان داوە بە ئازادیی و دڵیان کردووە بە چرا و چراشیان داوەتە دەستی خۆشەویستی ئەم دنیایە
Mirdin Êcgar bew şêweye tirsinak û xeter nîye wekû xelkî basî eken Min be bawkima ezanim Şes sal le lay mirdine û dwênê ke hatewe malê goranî wa negorabû ke ême neynasînewe Raste mirdin dem û çawî hendê şê’rî ta radeyek pîr kirdibû Raste mirdin hendê çirç û loçî tazey xistibuwe nêw qiseyewe Kemêk rengî hîwakanî zerd kirdibû! Belam hergîz newerîbûn Lebîr sal neçûbûnewe Bawkim dwênê wextê gerayewe malê qelem û kaxez û gul û dilî mindal û balinde hemûyan çûn be pîryewe Axir eger wekû elên mirdin ewende dirinde û xeter bwaye Ewî exward û ne’ema û lebîrî şê’rîş eçowe Belam aya em mirdine bo hemû kesê her waye? Yan be tenha bo ewaney ke hergîz lêy netirsawin û wekû bawkim Seryan dawe be azadîy û dilyan kirduwe be çira û çiraşyan dawete destî xoşewîstî em dinyaye