← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بولبولی دڵ
مەزهەر خالقی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
هەستە ئەی نازەنین، باخچەی دڵداری و وەفا گوڵشەنی عیشق و سەفا، ئەمڕۆ گوڵ بارانە بولبولی باغی دڵ، مەست و غەزەڵ خوانە کیژۆڵەی نازداری گوڵ، ئەمڕۆ لەلام میوانە لالەیە پەیمانەمان، گوڵشەنە مەیخانەمان جەژنی بەهارانە دەشت و دەر، سەر بە سەر، حەریری سەوزی لەبەر شنەی نەسیمی سەحەر، لە غونچە میوانە ناچێتۆ لە یادم، ئەو ڕۆژە زۆر جوانە سەرخۆش و مەست و شاد، ڕاست جوانە ئەم پەیمانە پارەکە ئەم وەختە بوو هەر دوو بە جووت دوو بە دوو هەر لەم گوڵستانە هەستە ئەی نازەنین، باخچەی دڵداری و وەفا گوڵشەنی عیشق و سەفا، ئەمڕۆ گوڵ بارانە بولبولی باغی دڵ، مەست و غەزەڵ خوانە کیژۆڵەی نازداری گوڵ، ئەمڕۆ لەلام میوانە لالەیە پەیمانەمان، گوڵشەنە مەیخانەمان جەژنی بەهارانە
Heste ey nazenîn, baxçey dildarî û wefa Gulşenî ’îşq û sefa, emro gul barane Bulbulî baxî dil, mest û xezel xwane Kîjoley nazdarî gul, emro lelam mîwane Laleye peymaneman, gulşene meyxaneman Cejnî beharane Deşt û der, ser be ser, herîrî sewzî leber Şiney nesîmî seher, le xunçe mîwane Naçêto le yadim, ew roje zor cwane Serxoş û mest û şad, Rast cwane em peymane Pareke em wexte bû Her dû be cût dû be dû Her lem gulistane Heste ey nazenîn, baxçey dildarî û wefa Gulşenî ’îşq û sefa, emro gul barane Bulbulî baxî dil, mest û xezel xwane Kîjoley nazdarî gul, emro lelam mîwane Laleye peymaneman, gulşene meyxaneman Cejnî beharane