← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
گوڵەکەم نەخشانم و غەزالێ گوڵێ غەزالێ
ئاگرین دڵشاد٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم ماڵەکەی چۆڵ کرد هەی ماڵی وێرانم قسەو لەگەڵ ناکەم چونکێ نەتلاوانم هەی داد هەی بێداد کەی ئەمە حاڵەو چل شەو جارێ دێم یار نییە لە ماڵەو گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم ماڵەکەی چۆڵ کرد هەی ماڵی وێرانم قسەو لەگەڵ ناکەم چونکێ نەتلاوانم ئەی کیژی جوان تۆ بە خۆت مەنازە مەڵێ من جوانم ئەگەر تۆ کچە وەزیری ئەمن کوڕە سوڵتانم ئەگەر تۆ جارێک نا قانع بی من سەد جاران پەشیمانم غەزالێ گوڵێ غەزالێ کابانی گەورە ماڵێ ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر حاڵێ ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر ماڵێ هاتم لە لایمیاندواوێ بەژنی داری لەولاوێ دایکی شیری پێ داوە قەت وەک من خۆشی ناوێ غەزالێ گوڵێ غەزالێ کابانی گەورە ماڵێ ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر ماڵێ ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر حاڵێ
Gulekem nexşanim şil û mil bawanim Malekey çol kird hey malî wêranim Qisew legel nakem çunkê netlawanim Hey dad hey bêdad key eme halew Çil şew carê dêm yar nîye le malew Gulekem nexşanim şil û mil bawanim Malekey çol kird hey malî wêranim Qisew legel nakem çunkê netlawanim Ey kîjî cwan to be xot menaze melê min cwanim Eger to kiçe wezîrî emin kure sultanim Eger to carêk na qani’ bî min sed caran peşîmanim Xezalê gulê xezalê kabanî gewre malê Ewe le xwam dawaye bo xom bême ser halê Ewe le xwam dawaye bo xom bême ser malê Hatim le laymyandiwawê bejnî darî lewlawê Daykî şîrî pê dawe qet wek min xoşî nawê Xezalê gulê xezalê kabanî gewre malê Ewe le xwam dawaye bo xom bême ser malê Ewe le xwam dawaye bo xom bême ser halê