← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ڕەشەبا (تۆش وەکوو من)
میکائیل مەهابادی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە ئەفسوونگەری تەنهایی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە سێبەرێکی ماندوو و شەکەت بەشوێن خۆتا ڕائەکێشی بێگومانم تۆش وەکوو من هەر تاڵاوی خەم دەنۆشی وای دەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە مەستیی ئەوین تەمەنکورت و وەک مەستبوونی شەرابێکە تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe Dyare ke toş bêdengibûnit hîkayet û romanêke Efsûngerî tenhayî to wêranbûnî jwanêke Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe Sêberêkî mandû û şeket beşwên xota ra’ekêşî Bêgumanim toş wekû min her talawî xem denoşî Way debînim ke toş wek min dunyay ’eşqit serabêke Mestîy ewîn temenkurt û wek mestibûnî şerabêke Toş wekû min dilit pire le tenhayî û xem û guman Peşîmanî lew rojaney ke bo kesêkit helwerand Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe