← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

زارا گیان دیدەم زارا

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

خودا بیسێنێت حەقم لە دایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
من جەورم کێشا کێ نیشت لە سایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
ئاوری تێ بەردام دوو چاوی سیایەت ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن زۆر مەزەدارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

کزەیێک لە من یەکێ لە شەماڵ ئەر وەی زارا گیان گیان دیدەم زارا
کزەیێک لە من یەکێ لە شەماڵ ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
بیبڕین بە باڵای یاری بێخەیاڵ ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن زۆر مەزەدارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

قەڵا و حاجی ئاباد چۆمیان نێوانە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
بێ باڵای یاری خۆم ماڵم وێرانە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن زۆر مەزەدارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

خودایا هەڵکەنی ئەو کێوە لە بن ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
خاڵق هەڵکەنی ئەو کێوە لە بن ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
بەڵکم دەرکەوێ عەمر و چاوی من ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوات یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن زۆر مەزەدارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

جا چۆن وا دەبێ غەرقم کەی لە غەم ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
مەیلم بدەیە یان زۆر و یان کەم ئەر وەی زارا گیان ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن زۆر مەزەدارە ئەر وەی زارا گیان دیدەم زارا
Xuda bîsênêt heqim le dayet er wey zara gyan dîdem zara
Min cewrim kêşa kê nîşt le sayet er wey zara gyan dîdem zara
Awrî tê berdam dû çawî syayet er wey zara gyan dîdem zara
Ba birwat yarim bew lencew lare subhû êware maç qerizdare
Şahîdîm bo biden zor mezedare ey wey zara gyan dîdem zara

Kizeyêk le min yekê le şemal er wey zara gyan gyan dîdem zara
Kizeyêk le min yekê le şemal er wey zara gyan dîdem zara
Bîbrîn be balay yarî bêxeyal er wey zara gyan dîdem zara
Ba birwat yarim bew lencew lare subhû êware maç qerizdare
Şahîdîm bo biden zor mezedare ey wey zara gyan dîdem zara

Qelaw hacî abad çomyan nêwane er wey zara gyan dîdem zara
Bê balay yarî xom malim wêrane er wey zara gyan dîdem zara
Ba birwat yarim bew lencew lare subhû êware maç qerizdare
Şahîdîm bo biden zor mezedare ey wey zara gyan dîdem zara

Xudaya helkenî ew kêwe le bin er wey zara gyan dîdem zara
Xalq helkenî ew kêwe le bin er wey zara gyan dîdem zara
Belkim derkewê ’emrû çawî min er wey zara gyan dîdem zara
Ba birwat yarim bew lencew lare subhû êware maç qerizdare
Şahîdîm bo biden zor mezedare ey wey zara gyan dîdem zara

Ca çon wa debê xerqim key le xem er wey zara gyan dîdem zara
Meylim bideye yan zorû yan kem er wey zara gyan maç qerizdare
Şahîdîm bo biden zor mezedare er wey zara gyan dîdem zara