← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بەرهەڵبێنە

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
قەت نەبوو بڵێی دابنیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد نەحلەت لە حاڵاتم دەست لە مەمکان دەکەم گیر
جا چی بوو مەڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەکەی کراوە
بەرهەڵبێنەکەی کراوە حەریرە و بای نەداوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بە سستم قەت مەزانە و بە ژینم دەیپەرستم
بە سستم قەت مەزانن بە ژینم دەیپەرەستم
دەستم گێڕا بەرۆکی جووت مەمکی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

بە سەرخۆشم مەزانن بە ژینم دەیپەرستم
دەستم گێڕا بەرۆکی مەمکۆڵەی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
ئەرێ لێیدە و واوەی بێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنەی خام هەراوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

زیزە یاری مەهوەشم دەتکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنەی خام هەراوە
بەرهەڵبێنەی خام هەراوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە و بەرهەڵبێنە

سەعات لە هەشت و هەوت دیتم و چاوم پێیکەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕوحمی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارمان لێ دەکەوت
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام هەراوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
بەرهەڵبێنەی خام هەراوە کە دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە سێ ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە ئەو کچە بە مست لێیداوە
مانگی چاردە ئەوی دی خەجاڵەت بوو گەڕاوە
ئەگەر نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام هەراوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە ئەرێ کوڵمت وەک ئاوێنە
غەریبم مەمڕەنجێنە سینگی چەپت*؟؟؟ دەربێنە ئەو سەگبابەی مەدوێنە

وەختە شێت بم لە تاوت بە سورمەی جووتێ چاوت
وەختە شێت بم لە تاوت دابێنم زولفی خاوت
وەختە شێت بم لە تاوت

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس
Qet nebû bilêy danîşîn tozê bikeyn ra û tegbîr
Qet nebû bilêy dabnîşîn tozê bikeyn ra û tegbîr
Sed nehlet le halatim dest le memkan dekem gîr
Ca çî bû melê babim eto cehêl û emin pîr
Erê lêyde berhelbêne

Berhelbêne û berhelbêne berhelbênekey kirawe
Berhelbênekey kirawe herîre û bay nedawe
Qerarim kird be dû maç rawesta û bom girê dawe
Erê lêyde berhelbêne

Be sistim qet mezane û be jînim deyperistim
Be sistim qet mezanin be jînim deyperestim
Destim gêra berokî cût memkî kewte destim
Hawarî kird wey daye lepir serpencey gestim
Erê lêyde û berhelbêne

Be serxoşim mezanin be jînim deyperistim
Destim gêra berokî memkoley kewte destim
Hawarî kird wey daye lepir serpencey gestim
Erê lêyde û berhelbêne erê lêyde û berhelbêne
Erê lêyde û wawey bêne
Berhelbêne û berhelbêney xam herawe her deroy û dekirawe
Qerarim kird be dû maç rawesta bom girê dawe
Erê lêyde berhelbêne

Zîze yarî mehweşim detkê firmêskî geşim
Le dinya xoşîm nedî bedbext û çarereşim
Erê lêyde û berhelbêne
Berhelbêne û berhelbêne berhelbêney xam herawe
Berhelbêney xam herawe her deroy û dekirawe
Qerarim kird be dû maç rawestam bom girê dawe
Erê lêyde berhelbêne erê lêyde berhelbêne dîsan lêyde û berhelbêne

Se’at le heşt û hewt dîtim û çawim pêykewt
Girtim be zulfîmda kird ’etrî heftad û hewt
Girtim dû maçim lê send daykî zanî û rêm kewt
Xuda bewe ruhmî kird sersimêkî da û kewt
Ger bihatba û nekewtiba sed darman lê dekewt
Erê lêyde û berhelbêne
Berhelbêney xam herawe her deroy û dekirawe
Berhelbêney xam herawe ke deroy û dekirawe
Qerarim kird be sê maç rawesta û bom girê dawe
Erê lêyde û berhelbêne

’entîke û zêdelawe çonî lê bikem silawe
Sîngî penîrî kurdî zulfî gyabend û xawe
Kelekey çepim kune ew kiçe be mist lêydawe
Mangî çarde ewî dî xecalet bû gerawe
Eger nabî be yarim xudahafîz malawa
Erê lêyde û berhelbêne
Berhelbêney xam herawe her deroy û dekirawe
Qerarim kird be dû maç rawestam bom girê dawe
Erê lêyde û berhelbêne erê kulimit wek awêne
Xerîbim memrencêne sîngî çepit*??? derbêne ew segbabey medwêne

Wexte şêt bim le tawit be surmey cûtê çawit
Wexte şêt bim le tawit dabênim zulfî xawit
Wexte şêt bim le tawit

*???= ew wişeyeman bo sax nebuwetewe, tikaye eger deyzanin le rêgey beşî "raportî hele" bomanî binûsin.
Zor sipas