← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
نەسیمەکەی سەردی پاییزی
مەزهەر خالقی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
نەسیمەکەی سەردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵبەردی سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی ئیتر ناپرسی بەم کارە هەزاران دڵ بریندارە بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بە یەکجاری لە ژین بێبەش دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ ئازادت بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران
Nesîmekey serdî payîzî çi bêrehmî çi dilberdî Sûrîy gul û sewzîy gulzaran ebey to rû be reng zerdî Îtir napirsî bem kare hezaran dil birîndare Be nexmey şad û mestanit hezaran subih û şew bulbul Sefay hênawe bo gulşen le dewrî ’arîzî sunbul Eto payîz gulit jakan be cewrit bulbulit taran Meşore sa laperey sûrî gulaley geşt û hewrî reş Meke dêwane bulbul eto be yekcarî le jîn bêbeş De payîz besye azarit xudaye kwanê beharit De payîz besye azarit xudaye kwanê azadit Be nexmey şad û mestanit hezaran subih û şew bulbul Sefay hênawe bo gulşen le dewrî ’arîzî sunbul Eto payîz gulit jakan be cewrit bulbulit taran